ئەمنییەتی ماڵەوە بە كوندەپەپوو بسپێرە

ئەمنییەتی ماڵەوە بە كوندەپەپوو بسپێرە
ئامێرە دیجیتالییەكانی تایبەت بە ئەمنییەت و چاودێری و هەروەها كامێرە چاودێرییەكان، رۆڵێكی گرنگ دەبینن لە پاراستنی ئەمنییەتدا، ئێستا كە لەماڵ نەبی بە ئاسوودەیی دەتوانی گەشت بكەی، چونكە كامێرە چاودێرییەكان لە هەر مەترسییەك و هەر كێشەیەكی ئەمنی ئاگادارت دەكەنەوە، منداڵ و گیانلەبەرانی ماڵەوەت بەهۆی ئەوانەوە پارێزراوترن، دەتوانی لە دوورەوە سەیری ماڵەوە بكەی و ئەگەر منداڵەكان شتێكیان بۆ هاتە پێش یان ماڵیان شێواند و هاروهاجیان كرد، ئاگاداریان بكەیەوە. كامێرای چاودێری كوندەپەپۆش یەكێكە لەوانە.
كامێرای كوندە پەپوو كە بە (Ulo) ناسراوە ستایلەكەی وەك كوندەپەپوویەك دەچێت، لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆئێس دەگونجێت. كردارەكانی كوندەكە سەیرن بۆ نموونە كاتێك باترییەكەی كەم دەبێتەوە و شەحنی دادەبەزێت، هەست بەوە دەكەی ماندوویە و خەریكە بنووێت، كاتێك كە وێنە دەگرێت چاودادەگرێت، كاتێك كە لەسەر پەخشی راستەوخۆش بێت چاوەكانی كۆندەكە بەدوای مەبەستەكەدا دەسوڕێنەوە. هەر كردارێك لە ماڵەوە رووبدات لەخۆیدا تۆمار دەكات و بە ئیمێل بۆ بەكارهێنەرەكەی بەڕێ دەكات. هەر سێ رۆژ جارێك دەبێ شەحن بكرێتەوە، دەكرێت هەمیشەش لە كارەبادابێت، كوندەپەپۆپەكە زانیارییەكان كە تۆماری دەكات بە شێوەی راستەوخۆ بۆ ئیمێل یان مۆبایل بەڕێ دەكات.
Top