كامێرای 16 لێنس بۆ مۆبایل

كامێرای 16 لێنس بۆ مۆبایل
چەند ساڵێك لەمەوبەر كۆمپانیای light كامێرایەكی بەرهەم هێنا كە خاوەنی 16 چاو، (لینز)ە. و هەر بە كامێرای L16ش ناسراوە، هەر هەموویان پێكەوە یەك وێنە دەگرن كە كوالیتی وێنەكە 53 میگاپیكسلە. ئەم كامێرایە تایبەتە بە كامێراوانی پیشەیی، هەربۆیە دەكرێت دوای وێنەگرتنیش دەستكاری فۆكوس و رووناكی وێنەكە بكرێت، خاڵێكی بەرچاوی كامێراكە ئەوەیە كە دەكرێت هەركام لە لێنزەكان زوومی تایبەت بەخۆی هەبێت. بەهۆی سیستەمی وای-فای كامێراكە دەكرێت راستەوخۆ وێنەكان بۆ كۆمپیوتەر بگوازرێنەوە. كامێرای ناوبراو دەتوانێت ڤیدیۆ بەكوالیتیK4 بگرێت، هەروەها سوود لە سیستەمی ئەندرۆید وەردەگرێت. قەوارەی كامێراكە هەر بەقەد مۆبایلێك دەبێت. ئەمساڵ بڕیار وایە هەمان تەكنەلۆژیا بۆ مۆبایل بگوازرێتەوە و مۆبایلی 16 لێنسی بەرهەم بێت.
Top