ئامێرێكی نوێ بۆ نەخۆشی شەكرە
![ئامێرێكی نوێ بۆ نەخۆشی شەكرە](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/shakarrrrrrraaa.jpg )
ئامێری جۆری Abbott FreeStyle Libre كە وەك حەبێكی گەورە دەچێت لە جەستەی نەخۆشەكە دەدرێت و بەهۆی پەیوەندی ئامێرەكە و مۆبایل لەسەر شاشەی مۆبایلەكە دەزاندرێ كە نەخۆشەكە رێژەی شەكری چەندە لە خوێندا. بەكارهێنەر پێویست ناكات هەموو رۆژێ یان هەر ساتێك كە مەبەستی بێت خوێن لە پەنجەی بهێنێ، بەڵكو بەهۆی ئەو ئامێرە بچووكەوە هەتا هەفتە لەسەر شاشەی مۆبایلەكە رێژەی شەكری دەبیندرێ و بەهۆی پرۆگرامی سەر مۆبایلەكە لەكاتی مەترسییدارەكان ئاگادارت دەكاتەوە. ئامێرەكە لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆێس دەگوجێت.