داتاشۆیەكی بچووك بۆ منداڵان

داتاشۆیەكی بچووك بۆ منداڵان
منداڵانیش حەز دەكەن پێ بنێنە ژیانی گەورەكانەوە، ئەوەی گەورەكان لە تەكنەلۆژیای نوێ بەكاری دێنن، ئەوانیش بەكاری بێنن. كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی ئامێرە دیجیتالییە نوێیەكانیش وەڵامی خۆزیاكانی منداڵانیان داوەتەوە. بۆ نموونە ئەم پرۆژكتەرە (داتاشۆ) نوێیەكە كە بۆ منداڵان بەرهەم هاتووە و گشت ئەركی داتاشۆیەكی گەورەكانیش ئەنجام دەدات.
داتاشۆی Wowoto Q1 ستایلێكی نوێی هەیە، سەرنج راكێشە، بچووكە و بۆ هەموو شوێنێك هەڵدەگیردرێت، لەگەڵ سیستەمی ئەندرۆید دەگونجێت و بە هۆی وای - فایەوە لەگەڵ تەبلێت و مۆبایل پەیوەند دەدرێت، دەكرێت ئەو یاری و ڤیدیۆیانەی لەسەر مۆبایل یان تەبلێت هەیە لەسەر رووبەرێكی گەورەتر بەهۆی ئەو داتاشۆیە سەیریان بكەی.
Top