وەرگێڕێكی سەركەوتوو شارەزا بەسەر چەندین زماندا

وەرگێڕێكی سەركەوتوو شارەزا بەسەر چەندین زماندا
ئەوانەی گەشت بۆ وڵاتان دەكەن، گەورەترین گرفت كە تووشی دەبن شارەزا نەبوونی زمانە، هەرچەندە بەهۆی مۆبایل و ئاپەكانی تایبەت بە وەرگێڕان تا رادەیەك ئەم گرفتە چارەسەر بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاپێكی مۆبایل لە گەیاندنی مەبەست زۆر سەركەوتوو نەبووە. جگە لە ئەپلكەیشنەكانی مۆبایل، ئامێری تایبەت بە وەرگێڕانیش هەن و هەندێك لەوان تارادەیەك سەركەوتوون، یەكێك لە ئامێرە وەرگێڕە سەركەوتووەكان، وەرگێڕی smarkە، جگە لە وەرگێڕانی دەستەواژەو وشە گرنگەكان هەردوو زمان، لە رێگای ئینتەرنێتەە دەتوانێت لە چوار خزمەتگوزاری وەرگێڕان بۆ نموونە وەرگێڕانی گوگل سوود وەربگرێ.
ئەم ئامێرە بەسەر 36 زماندا زاڵە، نەك زمانە فەرمییەكان بەڵكو لە وڵاتێكی وەك هیندوستاندا بەسەر زمانە هەرێمییەكانیشدا زاڵە.
(سمارك) شاشەكەی لەمسی هەیە و دوو مایك لە دوو لاوە و لەگەڵ سیستەمی بلوتوس، بۆیەلەبری ئەوەی مایكەكان هەڵبگری، دەكرێت لە رێگای بلوتوسەوە لەگەڵ ئامێرەكە لە پەیوەندی دابی.
Top