هواوی GPSێكی بچووك و فرە توانا بەرهەمدێنێ

هواوی GPSێكی بچووك و فرە توانا بەرهەمدێنێ
زۆربەمان رۆژانە تووشی ئەو گرفتە دەبین كە كەلوپەلەكانمان لە دەرەوەی ماڵ یان لەكاتی سەفەركردندا ون دەكەین و بۆ دۆزینەوەیان هەوڵێكی زۆر دەدەین، جار هەیە قەتیش ناتوانین بیاندۆزینەوە، بەڵام تەكنەلۆژیای نوێ بۆ ئەمەش چارەسەری داناوە. GPSی هواوی بۆ دۆزینەوەی كەلوپەلی ون بوو یەكێكە لەم رێگاچارانە.
ئامێرە بچووكەی هواوی بە سوود وەرگرتن لە ستاندەری پێشكەووتووی دۆزینەوەی وەك GPS, GLONASS ،Galileo و Beidou بە ئاسانی و بێگیرفت كەرەسە ونبووەكان دەدۆزێتەوە.
ئامێری ئاماژە بۆ كراو شوێنی سیمكارتی نانۆ یا e-simی هەیە تاكو لە هەر شوێنێك بە سوود وەرگرتن لە شەپۆلی تۆڕەكانی مۆبایل شوێنی كەلوپەلە ون بووەكە دەستنیشان بكات.
Top