مۆبایلی چەماوە وەك بازن و كاتژمێر لەدەست دەكرێت

مۆبایلی چەماوە وەك بازن و كاتژمێر لەدەست دەكرێت
كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنی ئامێرە دیجیتالییەكان لەمێژە هەوڵ دەدەن مۆبایلی زیرەكی چەماوە بەرهەم بێنن، سامسۆنگ بەڵێنی داوە لە ماوەیەكی نزیكدا مۆبایلێكی وا بەرهەم بێنێ، كۆمپانیایەكانی دیكەش هەركام بە جۆركێ لەهەوڵدان، یەكێك لە كۆمپانیاكان بەڵێنەكەی خۆی هێناوەتەوە دی و مۆبایلی چەماوەی جۆری nubia-a هەم ستایل و هەم كاركردی جیاوازە لەگەڵ گشت مۆبایلێك، چونكە بەویستی بەكارهێنەرەكەی دەنووشتێتەوە، وەك كاتژمێرێكی هۆشمەند لەدەست دەكرێت و گشت تایبەتمەندی مۆبایلە پێشكەوتووەكانی هەیە. كامێرایەكی بەهێزی هەیە بۆ وێنەگرتن و فیلم هەڵگرتنەوە. هەروەها هەستەوەرێكی بۆ نیشاندانی گۆشەی گونجاو بۆ سەیركردنی مۆبایلەكە هەیە. سیستەمی ئەنتەرنێتی پێشكەوتووی لەسەرە.
Top