كاتژمێری زیرەكی كاسیۆ بچووك و تەمەنێكی زۆر

كاتژمێری زیرەكی كاسیۆ بچووك و تەمەنێكی زۆر
كاسیۆ لە بواری بەرهەمهێنانی كاتژمێردا مێژوویەكی لەمێژینەی هەیە، دوای ئەوەی كاتژمێرە هۆشمەندەكان گشتگیر بوون، كۆمپانیای ناوبراویش رووی لە بەرهەمهێنانی كاتژمێری زیرەك كرد، نوێترین كاتژمیری زیرەكی كاسیۆش كاتژمێری WSD-F30یە. سیستەمی بەگەڕخەری WearOSی لەسەرە، گرنگترین بەشی كاتژمێرەكە دانەبەزینی شەحنیەتی. واتە هەتا سێ رۆژ شەحنی دانابەزێت. كاتژمێری ناوبراو سیتسەمی GPS ی لەسەرە و دەكرێت بەشێوەی ئۆفلانیش سوودی لێوەربگیرێت. كاتژمێرەكە قەوارەی لەگەڵ كاتژمێرەكانی پێش خۆی بچوكترە، جگە لە نیشاندانی كات، هەستەوەری تایبەتی بە نیشاندانی پاڵەپەستۆی هەوا، بەرزایی و و زانیاریی سەبارەت بە جوگرافیای تێدایە.
لە ئاست بەركەوتن، كەوتنە خوار و ئاوتێچوون خۆراگرە، بۆیە دەكرێت بۆ هەموو شوێنێكی ببەی، سێ رەنگی، پڕتەقاڵی، شین و رەشی هەیە.
Top