لاپتۆپێكی زۆر سەرنج راكێش و بە توانای زۆرەوە
![لاپتۆپێكی زۆر سەرنج راكێش و بە توانای زۆرەوە](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/laptoy-sarng-rakesh.jpg )
لاپتۆپی ناوبراو، لەریزی داهێنانە نوێیەكان دێت، لە زۆربەی تەكنەلۆژییە پێشكەوتووەكان سوود وەردەگرێ. لەبری كیبۆرد لە شاشەیەكی لەمسی ناسراو بە E lnk سوود وەردەگرێ كە خێراترە لە كیبۆردێكی ئاسایی. سیستەمی ویندۆز10ی لەسەرە. 360 پلە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە.
هەروەك ئاماژەی پێدرا لە دوو شاشە پێكهاتووە، شاشەی سەرەكی 10,8 ئینجە. قەڵەمێكی هۆشمەندی لەگەڵە. شاشەكەی دیكە كە شوێنی كیبۆردی گرتۆتەوە، وەك پادێكیش بۆ وێنەكێشان و نووسین و كاری گرافیكی سوودی لێدەبیندرێ. كێشی لاپتۆپەكە 7750 گرامە، رامەكەی چوار گیگابایتە، هاردەكەی 256 گیگایە. باترییەكەی هەتا 9 كاتژمێر شەحنی بە تەواوی دانابەزێ.