لێنزە نوێیەكانی كلیپسی ئایفۆن10 بۆ گشت مۆبایلێك

لێنزە نوێیەكانی كلیپسی ئایفۆن10 بۆ گشت مۆبایلێك
لێنز (عەدەسە) نوێیەكانی كلپیسی كۆمپانیای olloclip تایبەتن بە ئایفۆن 10 و مۆبایلەكانی دیكە ناتوانن سوودی لێوەربگرن، بەڵام بەهۆی داهێنانی ئامێرێكەوە ئەم بەربەستە نامێنێ. ئامێری Multi-Device Clip كەبەرهەمی كۆمپانیای ناوبراوە، ئەو هەلە بۆ گشت مۆبایلێكی پێشكەوتوو دەڕەخسێنێ.
بەهۆی ئامێرەكەوە گشت ئەو كەسانەی كوالیتی كامێرای مۆبایلەكەیان كەمە، دەكرێت وێنەی زۆر جوان بگرن، وەك وێنەی ئایفۆن 10. بەكارهێنانی ئامێرەكە ئاسانە، چونكە بە ئاسانی لە مۆبایلەكە لە شوێنی لێنزەكە دەدرێت، نە تەنیا كامێرای پشتەوە بەڵكو لە كامێرای پێشەوەش دەدرێت.
Top