بڵندگۆ زیرەكەكە دەخولێتەوە

بڵندگۆ زیرەكەكە دەخولێتەوە
هەر رۆژە لە جیهانی دیجیتاڵیدا شتێكی نوێ دەكەوێتە بازاڕ، ئەوەی بە دوای نوێگەراییدا دەگەڕێن، سپیكەری خولاوەی Beosound Edge جیاوازترین سپیكەرە.
كۆمپانیای Bang&Olfsen سیستەمێكی نوێی سپیكەر (بڵندگۆ)یان بەرهەم هێناوە كە وەك بازنەیەكی گەورە دەچێت و بۆ رێكخستنی دەنگی دەكرێت بۆ پێشەوە و پشتەوە بیسوڕێنیەوە.
تایبەتمەندییەكانی بڵندگۆكە ئەمانەن:
- خۆی بازنەیەكە تیرەكەی 50.2 سانتە.
- دەكرێت بڵندگۆكە لە دیوار بدەی.
- سیستەمی دەنگی سپیكەرەكە زۆر تایبەتە و بۆ رێكخستنی دەنگی دەكرێت لەسەر زەوی بیخولێنیەوە. كاتێك دەنگەكەی بە ویستی بەكارهێنەركەی بوو، رایبگری.
- خۆی بڵندگۆكە هەست بە نزیكی و دووری بەكارهێنەرەكەی دەكات بۆیە بە ئەو مەودایە دەنگ كەم و زیاد دەكات.
- سیتسەمی بلوتوسی هەیە و بەو هۆیەوە بە ئامێرەكانی دیكە پەیوەند دەدرێت.
- لەگەڵ ئینتەرنێتیش پەیوەند دەدرێت.
Top