پرۆگرامێك بۆ گەڕانەوە داتا لە هاردە فۆرماتكراوەكان

پرۆگرامێك بۆ گەڕانەوە داتا لە هاردە فۆرماتكراوەكان
ئەگەر پێتوایە بە فۆرماتكردنی هارددیسكەكەت، داتاكانی سەری دەسڕێنەوە لە هەڵەدای، داتاكانی سەر هاردێك بەهیچ جۆرێك ناسڕێنەوە، تەنیا بە پرۆگرامی تایبەت و ئامێری تایبەت بە سڕینەوەی داتاكان نەبێت. بۆیە ئەگەر دوای ئەوەی هارددیسكەكەت فۆرمات كرد و بیرت هاتەوە زۆربەی داتاكانت وەك وێنە، فایل و ڤیدیۆكانت رۆیشتوون، خەم مەخۆ، دەكرێت بە پرۆگرامی iCare Format Recovery v6 بیانگەڕێینەوە. تەنانەت ئەگەر پارتشنێكیش سڕابێتەوە دەكرێت بە تەواوی وەك خۆی بیگەڕێنیەوە. بەكارهێنانی زۆر ئاسانە بەر لە گەڕاندنەوەی یەكجاری داتاكان نموونەیەك لە داتاكانت نیشان دەدات. لەسەر فلاش میمۆریش دادەبەزێت، داتاكان نەك لەسەر هارد، بەڵكو لەسەر مۆبایل و میمۆرییەكانیش دەگەڕێنێتەوە.
Top