ئینجانەی سمارت بە دوای تیشكی خۆر دەكەوێت

ئینجانەی سمارت بە دوای تیشكی خۆر دەكەوێت
گوڵ و گیا بۆ مانەوەیان پێویستیان بە تیشكی خۆر هەیە، لە ماڵەوە بەتایبەتی لە شوقەكاندا تیشكی خۆر هەمیشە لە شوێنێك نادات، بۆیە گوڵ و گیا دەستچێنەكان ناتوانن بە باشی گەشە بكەن، بۆ چارەسەری ئەم مەبەستە ئەندازیارانی چینی لە بەشی ژینگەدا جۆرێك لە ئینجانەی هۆشمەندیان دروست كردووە كە ئۆتۆماتیكی بەدوای تیشكی خۆردا دەگەڕێت. ئەو ئینجانە هۆشمەندە هەر شوێنێك تیشكی خۆری لێبدات لەوێ دەبێت، بۆیە بە درێژایی رۆژدا شوێنی خۆی دەگوازێتەوە.
گوڵدانە زیرەكەكە جگە لە دابینكردنی تیشكی خۆر، دەتوانێت كاتی تینوبوونی گوڵ و گیاش دیاری بكات.
Top