ماوسێكی ئۆرگۆنۆمیكی زۆر تایبەت

ماوسێكی ئۆرگۆنۆمیكی زۆر تایبەت
ماوسی ئۆرگۆنۆمیك لەو ماوسە تایبەتیانەن كە لەكاتی كاركردندا هیچ زیانێك بە پەنجەكانی بەكارهێنەر ناگەیەنێت. كۆمپانیای لاجتیك لەم ماوەیەدا ماوسێكی بەرهەمه هێناوە كە بە جۆری (Logitech MX Vertical) ناسراوە، ئەم ماوسە تایبەتمەندترین ماوسی كۆمپانیای ناوبراوە.
ماوسەكە دەكرێت بەشێوەی ستوونی سوودی لێوەربگیردرێت، تایبەتمەندییەكی دیكەی ماوسەكە ئەوەیە كە وایەرلەیسە و سیستەمی flowی تێدایە ئەم سیستەمە وا دەكات ئەگەر بابەتێك كۆپی بكرێت دەتوانرێت لە نێوان چەند كۆمپیوتەردا كە بە ماوسەكە پەیوەند دراون یەكێكیان هەڵبژیری.
ماوسەكە بە سێ كاتژمێر شەحن دەبێتەوە ئەگەر شەحنیش كرایەوە دەكرێت هەتا چوار مانگ سوودی لێوەربگیردرێت.
Top