ماوسێكی ئۆرگۆنۆمیكی زۆر تایبەت
ماوسەكە دەكرێت بەشێوەی ستوونی سوودی لێوەربگیردرێت، تایبەتمەندییەكی دیكەی ماوسەكە ئەوەیە كە وایەرلەیسە و سیستەمی flowی تێدایە ئەم سیستەمە وا دەكات ئەگەر بابەتێك كۆپی بكرێت دەتوانرێت لە نێوان چەند كۆمپیوتەردا كە بە ماوسەكە پەیوەند دراون یەكێكیان هەڵبژیری.
ماوسەكە بە سێ كاتژمێر شەحن دەبێتەوە ئەگەر شەحنیش كرایەوە دەكرێت هەتا چوار مانگ سوودی لێوەربگیردرێت.