دوو كۆداكۆپتەر نوێ لە DJI

دوو كۆداكۆپتەر نوێ لە DJI
كۆمپانیای DJI چالاكییەكانی خۆی لە بەرهەمهێنانی كۆداكۆپتەر واتە ئەو فڕۆكە بچووكانەی كە تایبەتن بە وێنەگرتن و ئەركی دیكەش ئەنجام دەدەن چڕ كردۆتەوە.
لەم دواییەدا كۆمپانیای ناوبراو دوو كۆداكۆپتەری بەناوەكانی (Mavic 2 Pro) و هەروەها (Mavic 2 Zoom)ی بەرهەم هێنا. ئەمانە نوێترین و پێشكەوتووترین فڕۆكەی بچووكی بێ فڕۆكەوانن كە ئەركی فیلم هەڵگرتنەوە ئەنجام دەدەن.
فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی جۆری Mavic 2 Pro لەگەڵ كامێراكانی هاسلبلاد دەگونجێت و كامێراكە 20 میگاپیكسلە. هەروەها دەتوانێت فیلم بە كوالیتی 4K و HDR بگرێت.
جۆری دیكەی كۆداكۆپتەرەكە واتە Mavic 2 Zoom هەروەك لەناوەكەی را دیارە تایبەتە بە زووم كردن و هێنانە پێشەوە، هەستەوەری كامێراكەی زۆر بەرز نییە بەڵام هێنانەپێشەوەكەی زۆر گونجاوە، كامێراكە تەنیا 12 میگاپیكسلە و لە یەك كاتدا 9 وێنە دەگرێ و بە پێكەوە لكاندنیان وێنەیەكی 48 میگاپیكسلی بەرهەم دێت.
هەردوو فڕۆكەكە بە وردی دەچنە سەر دیمەنی ئەو وێنەی مەبەستیانە بیگرن، خێرایی فڕینیان 71 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێدا و دەتوانن نیو كاتژمێر لە هەوادا بمێننەوە.
Top