بوگاتی نوێ هەم نرخەكەی و هەم تواناكەی خەیاڵییە

بوگاتی نوێ هەم نرخەكەی و هەم تواناكەی خەیاڵییە
كۆمپانیای بوگاتی لەم رۆژانەدا نوێترین ئۆتۆمبیلی خۆی بەناوی Bugatti Divo خستەڕوو، ئەم ئۆتۆمبیلە نوێیە هێزەكەی 1479 ئەسپە و نرخەكەی 5 میلیۆن یۆرۆیە، بەڵام تەنیا 40 دانەی لێ بەرهەمهاتووە ئەویش بەرلەوەی بكەونە بازاڕ هەموویان لە پێشدا فرۆشرابوون.
ئۆتۆمبیلە نوێیە گرانبەهاكە دیزاینێكی سەرسوڕهێنەر و سەرنجڕاكێشی هەیە، 16 پستۆنی هەیە و هەر چوار تایەكەی دەجولێنن، لەماوەی كەمتر لە سێ چركەدا خێراییەكەی دەگاتە سەد كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلەكە 380 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.
Top