مەچەكبەندێك بۆ دوورخستنەوەی پێشكە

مەچەكبەندێك بۆ دوورخستنەوەی پێشكە
لە هاویندا جگە لە گەرما تاقەت پرۆكێنەكەی، مێشوولەش بەڵایەكی دیكەیە و ناهێڵن بخەوی، هەرچەندە لەم سەردەمەدا ئامێری تایبەت بە دوورخستنەوەی پێشكە هەیە، وەك ئامێری كارەبایی و دەرمانی كیمیایی، بەڵام جار هەیە كارەباش نییە و ئامێرەكە كار ناكات. لەكاتێكی وادا دەستبەندی جۆری Nopixgo كە تایبەت بە دوورخستنەوەی مێشوولە بەرهەم هاتووە گرنگی خۆی هەیە.
ئەم دەستبەندە بەهۆی بڵاوكردنەوەی شەپۆلی ئەلكتروموگناتیسی پێشكە و مێش و سیسركە و...تاد دووردەخاتەوە.
دەستبەندەكە ئاوی تێناچێت و باترییەكەی تا هەفتەیەك شەحنی دانابەزێت. ئەندازیاری بەرهەمهێنی دەستبەندەكە رای وایە كە ئەم دەستبەندە شەپۆلێك وەك شەپۆلی هەورە بروسكە دروست دەكات و پێشكە و زیندەوەرە بچووكەكان پێیان وایە كەوتوونەتە بەر شەپۆلی با و باران بۆیە نزیكی شوێنەكە نابنەوە.
رەنگە ئەو پرسیارە بێتە پێش كە ئایا ئەو شەپۆلانە بۆ مرۆڤ زیانیان نییە؟ بەدڵنیاییەوە نەخێر، چونكە شەپۆلەكان بە قەد سەدا یەكی شەپۆلی مۆبایلە.
Top