رۆبۆتێك بۆمنداڵانی ئۆتیسم

رۆبۆتێك بۆمنداڵانی ئۆتیسم
ئۆتیسم نەخۆشییەكە درێژخایەن و ماوەدارە و هەتا ئێستا هیچ چارەسەرێكی بنبڕی بۆ نەدۆزراوەتەوە، ئەم نەخۆشییە كە لە تەمەنی كەمەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، وای لێدەكات تووشبووەكە كردارە كۆمەڵایەتییەكانی بگۆڕدرێن و دوورەپەرێز بێت و تێكەڵ بە منداڵانی هاوتەمەنی خۆی نەبێت و وەك ئەوان هەڵسوكەوت نەكات.
لەم ماوەیەدا رۆبۆتێكی بچووك بەناوی QTrobot بۆ منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی ئۆتیسم بەرهەم هاتووە و یارمەتییان دەدات و لە دوورەپەرێزی دووریان دەكاتەوە. رۆبۆتەكە هەمیشە شادە و خۆشی دەربڕینەكەشی لە شاشەكەی دەردەكەوێت، رۆبۆتەكە نە هەر تەنیا یارمەتی منداڵەكە بەڵكو یارمەتی راهێنەر و پزیشكەكەشی دەدات و پێیان دەڵێت كە نەخۆشەكە لە چ ئاستێكدایە و هەڵسوكەوتی چۆنە. منداڵانی ئۆتیسمی دەتوانن چەندین كاتژمێر خۆیان لەگەڵ رۆبۆتەكە خەریك بكەن و شتی نوێی لێ فێر ببن.
Top