كیبۆردێكی مەجازی تایبەت بە مۆبایل و كۆمپیوتەر

كیبۆردێكی مەجازی تایبەت بە مۆبایل و كۆمپیوتەر
كیبۆرد واتە تەختەی دوگمەكان رۆڵی سەرەكی دەبینێ لە داكردنی داتاكان بۆ ناو ئامێرە تەكنەلۆژییەكانی وەك كۆمپیوتەر و مۆبایل و تەبلێت و..تاد. كیبۆرد كە بۆ گشت لایەك ئاشنایە پێكهاتووە لە چەندین دوگمەی پیت و كاراكتەر لەلای یەك، ئەدی كیبۆردی مەجازی چییە؟!
كیبۆردی مەجازی بەو ئامێرە دەگوترێت كە تەنیا رووناكییەك بڵاو دەكاتەوە لە شێوەی كیبۆرد، بەكارهێنەر بە دەست لێدانی لەو هێما تیشكیانە دەتوانێت وەك كیبۆردی ئاسایی كاری پێبكات.
كۆمپانیایەك نوێترین كیبۆردی لەیزەری بەناوی masterkey 4 بەرهەم هێناوە كە پێكهاتووە لە داتاشۆیەكی وایەرلەیس و كە بە مۆبایل و كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت و وەك كیبۆرد سوودی لێدەبیندرێت. لە بەشی پشتەوەشی دەكرێت وەك داتاشۆ بۆ نیشاندانی وێنە و فیلمەكانی سەر مۆبایل یان كۆمپیوتەر سوودی لێوەربگیرێت. بە كیبۆردە مەجازییەكە دەكرێت لە خولەكێكدا 350 كاراكتەر لێبدەی.
Top