كیبۆردێكی مەجازی تایبەت بە مۆبایل و كۆمپیوتەر
![كیبۆردێكی مەجازی تایبەت بە مۆبایل و كۆمپیوتەر](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/keybowrdwaqeymajaze.jpg )
كیبۆردی مەجازی بەو ئامێرە دەگوترێت كە تەنیا رووناكییەك بڵاو دەكاتەوە لە شێوەی كیبۆرد، بەكارهێنەر بە دەست لێدانی لەو هێما تیشكیانە دەتوانێت وەك كیبۆردی ئاسایی كاری پێبكات.
كۆمپانیایەك نوێترین كیبۆردی لەیزەری بەناوی masterkey 4 بەرهەم هێناوە كە پێكهاتووە لە داتاشۆیەكی وایەرلەیس و كە بە مۆبایل و كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت و وەك كیبۆرد سوودی لێدەبیندرێت. لە بەشی پشتەوەشی دەكرێت وەك داتاشۆ بۆ نیشاندانی وێنە و فیلمەكانی سەر مۆبایل یان كۆمپیوتەر سوودی لێوەربگیرێت. بە كیبۆردە مەجازییەكە دەكرێت لە خولەكێكدا 350 كاراكتەر لێبدەی.