كاتژمێری كــــۆمپیوتەری

كاتژمێری كــــۆمپیوتەری
لە جیهانی تەكنەلۆژیادا سنوورێك لە نێوان خەیاڵ و راستیدا نییە، ئەو ئامرازانەی كە دوێنێ وەك خەیاڵ دەهاتنە بەرچاو، ئەمڕۆ لە واقیعدا بوونیان هەیە. سبەی ئەگەر كاتژمێرێكت بینی، هەموو ئەركەكانی كۆمپیوتەر ئەنجام بدات، لات سەیر نەبێت!
كاتژمێری كۆمپیوتەر ناوی ئامێری WristPCە، كە تەنیا چەند نموونەیەكی لێ بەرهەمهاتووە و رەنگە لەداهاتوودا گشتگیر بێت.
كۆمپیوتەرەكە لەدەست دەكرێت. لە هەر شوێنێك مەبەستت بێت، هێڵی ئینتەرنێت دەكەیەوە و سەر لە سایتەكان دەدەی، ئەركی رۆژانەی كە پەیوەنددار بێت بە كۆمپیوتەر پێی ئەنجام دەدەی. شاشەی WristPC تەنیا 3.5ە، كیبۆردەكەشی هەمان دەستبەندی كاتژمێرەكەیە، دەكرێت هەم لەدەستدا كاری پێبكەی و هەم لەدەست بیهێنیە دەر وەك كۆمپیوتەر كاری پێبكەی. سەرەڕای ئەوەش مۆبایلە و دەكرێ لە دەستبەندەكە جیای بكەیەوە و پەیوەندییەكانی پێ وەڵام بدەیەوە. و سیستەمی GPSی هەیە.
Top