پرۆگرامێكی تایبەت بە نیگاركێشان

پرۆگرامێكی تایبەت بە نیگاركێشان
لە دونیای كۆمپیوتەردا سەدان پرۆگرامی تایبەت بە وێنە و دەستكاری كردنی وێنە هەیە، بەڵام ئەو پرۆگرامانەی كە تایبەتن بە وێنە و نیگاركێشان كەمن، هۆكارەكەشی ئەوەیە هەموو كەس هونەرمەند نییە و خۆی بە كاری وێنە كێشانەوە خەریك بكات، بەڵام بۆ كاری گرافیك و دەستكاری كردنی وێنە ئەوانەی كاری هونەریش ناكەن پێویستیان پێیان دەبێت.
پرۆگرامی Speedy Painter تایبەتە بە نیگار كێشان، شوێنی كەم دەگرێت لە كۆمپیوتەردا بەڵام كارایی زۆرە. بۆ ئەوانەی كاری هونەری دەكەن زۆر گرنگە. ئەوەی شارەزاییەكی ئەوتۆشی نەبێت بەهۆی تواناكانی پرۆگرامەكە دەتوانێت وێنەی جوان بكێشێتەوە. بە ویستی خۆت سایزی تابلۆكان گەورە و بچووك دەكەی. دەكرێت نیگاری هونەرمەندانی مەزنیش لەبەر بگریەوە و جارێكی دیكە بیان كێشیەوە. جگە لەوەش دەكرێت دەستكاری تابلۆكانیش بكەی و دیمەنی دیكەیان پێوە زیاد بكەی یان لێیان كەم بكەیەوە، تابلۆكان بە گشت فۆرماتێك خەزن دەكرێن. بەكارهێنانی پرۆگرامەكە ئاسانە و هەموو پێداویستییەكی وێنەكێشانی تێدایە..
Top