داتاشۆیەك بەقەد مۆبایلێك

داتاشۆیەك بەقەد مۆبایلێك
هەتا تەكنەلۆژیا پێشبكەوێت، ئامێرەكان بچووكتر دەبنەوە و كاراییان زیاتر دەبێت، ئێستا چەندین ساڵە تەلەڤزیۆنە قورس و گەورەكان كە هی وا هەبوو بەقەد لادیوارێك دەبوو بە تەواوی نەماون و بوون بە ئەرشیف.. هەموو شتێك بەرەو بچووك بوونەوە دەچێت..
داتاشۆ گەورەكان وردە وردە بچووكتر بوونەوە، بۆ نموونە پرۆژكتەری جۆری AAXA P4X كە بەقەد لەپی دەست یان مۆبایلێك دەبێت و شەحن دەكرێتەوە و بۆ هەموو شوێنك دەگونجێت و دەكرێت بۆ هەموو شوێنێكی لەگەڵ خۆتی ببەی.
پرۆژكتەرەكە لە گلۆپی LED سوود وەردەگرێ، تەمەنی گلۆپەكە 15000 كاتژمێرە. مەودای دیتنی داتاشۆیەكە 80 ئینجە. بە كاتژمێر و چارەگێك شەحن دەبێتەوە. هەم لە مۆبایل پەیوەند دەدرێت و هەم میمۆری و فلاشی تێدەخرێت، لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ios دەگونجێت.
Top