بالیفی سمارت بۆ خەوێكی خۆش

بالیفی سمارت بۆ خەوێكی خۆش
رەنگە بۆ ئێوە جێگای تێڕامان بێت، یانی بالیفیش بوو بە سمارت و زیرەك؟! ئەوانەی حەز دەكەن خەویان خۆش بێت و بە ئارامی و ئاسوودەیی بنوون رەنگە بالیفی (ZEEQ) بۆ ئەم مەبەستە هەڵبژێرن. بالیفەكە سەرەڕای ئەوەی كە موسیقی و گۆرانی بڵاودەكاتەوە، بەرگریش دەكات لە پرخەپرخت لەكاتی نووستندا.
بەكارهێنەر دەتوانێت بالیف و مۆبایلەكەی پێكەوە پەیوەند بدات و گۆرانییەكانی ناو مۆبایلەكەی بۆ كاتی نووستن هەڵبژێرێ. بالیفی ناوبراو چۆنییەتی خەوتنەكەت بە راپۆرتێك بۆ مۆبایلەكە بەڕێ دەكات. تایبەتمەندییەیەكی گرنگی بالیفەكە ئەوەیە بە ویستی بەكارهێنەرەكەی بەرز و نەوی دەكرێت.
Top