كۆمپیوتەری هەمەكارە و هاوكارێكی باش

كۆمپیوتەری هەمەكارە و هاوكارێكی باش
كۆمپیوتەر لە ئاسانكاری ئەركەكان و هاوكاری كردنی بەكارهێنەرەكەی یەكەمین ئامێری گرنگە لەسەرووی هەموو ئامێرەكان.. جا ئەگەر كۆمپیوتەر بێت و وەڵامدەرەوەی هەموو پرسیارەكانت بێت ئەوە سەرووی باشییە..
كۆمپانیای HP لەم ماوەیەدا چەندین ئامێری خۆی خستەڕوو، یەكێك لەوانە كۆمپیوتەری جۆری Curved AiO 34ە كە 27 ئینجە و چوارچێوەكەی لە دارێكی تایبەت دروست كراوە. كۆمپیوتەری ناوبراو یەكەی لێكدەرەوەی واتە پرۆسیسەرەكەی لە نەوەی هەشتەمەی ئەنتەلە. كارتی گرافیكەكەی لە ریزی باشترین كارتە گرافیكیەكاندایە و 4 گیگابایتە.
جیاوازی كۆمپیوتەرەكە لەگەڵ كۆمپیوتەرەكانی دیكە لەوە دایە كە یەك پارچەیە و سیستەمی ئەلكسای ئامازۆنی تێدایە. (سیستەمی ئەلكسای ئامازۆن لە راستیدا سپیكەرێكی هۆشمەندە كە هەر پرسیارێكی لێبكەی سێرچ دەكات لە ئینتەرنێت و وەڵامت دەداتەوە، یان داوای خوێندنەوەی هەواڵەكانی ئەمڕۆ، كەش و هەوا، زانیارییە گرنگەكان...) دەكرێت كۆمپیوتەرەكە وەك سپیكەرێكی هۆشمەندی هەمەكارە بەكار بێنی. پێدەچێت ئەم كۆمپیوتەرە سەرەتایەك بێت بۆ گۆڕانكاری داهاتووی كۆمپیوتەرەكان.
Top