وردیلە ئامێرێكی یــــاری بەقەد بەری دەست

وردیلە ئامێرێكی یــــاری بەقەد بەری دەست
یاری ئەلكترۆنی لە جیهانی دیجیتالیدا مەودایەكی زۆری داگیركردووە، زۆربەی ئەو ئامێرە دیجیتالیانەی لە ژیاندا بەكاری دێنین، گەیمی ئەلكترۆنیان تێدایە، وەك مۆبایل، كۆمپیوتەر، تەبلێت، كاتژمێری سمارت...تاد.
كۆمپانیای Nintendo كە یەكێكە لە كۆمپانیا مەزنەكانی بواری بەرهەمهێنانی ئامێری یاری ئەلكترۆنی، بەم دواییە ئامێرێكی زۆر بچووكی یاریكردنی بەرهەم هێناوە كە بەقەد لەپی دەست دەبێت، واتە وردیلە ئامێرە.. ئامێرە بچووكەكە بە PocketSprite ناسراوە، هەڵگرتنی زۆر ئاسانە و بۆ هەموو شوێنێك دەكرێت لەگەڵ خۆتی بەری.. شاشەیەكی لە جۆری OLED هەیە، رامەكەی 520 كیلۆبایتە، خێراییەكەی 240 مگاهێرتزە. باترییەكی بچووكی لەسەرە كە شەحن دەبێتەوە. خاڵی جێگای سەرنج لەو ئامێرەدا ئەوەیە كە سیستەمی وایەرلەیسی بلوتوس و وای-فای هەیە و بە مۆبایلەوە پەیوەند دەدرێت. لەگەڵ ئەوەیدا بچووكە بەڵام زۆر یاری گرنگ دەخوێنێتەوە و دەكرێ ئەو یاریانەی لەسەر بكرێن. هەرچەندە نازاندرێ تا چ رادەیەك پێشوازی لە ئامێرێكی وا بچووك دەكرێت كە بەقەد مەدالیای سویچ دەبێت، چونكە بۆ ئەوەی زیاتر چێژ لە یاری وەربگیردرێ پێویستی بە شاشەیەكی گەورەیە.. بەڵام وەك دەڵێن بۆ خۆخافڵاندن باشە!
Top