كتێبخوێنە نوێیەكەی سۆنی
![كتێبخوێنە نوێیەكەی سۆنی](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/ktebxwndnawaynew.jpg )
سۆنی لە ماوەی رابردوودا كتێبخوێنێكی خستە بازاڕ كە 13 ئینج بوو، بەرای زۆربەی بەكارهێنەران بۆ كتێب خوێن سایزێكی وا گەورەیە، بۆیە لەم ماوەیەدا كتێبخوێنی جۆری DPT-RP1 خستەبازاڕ كە هەمان توانای كتێبخوێنی پێشووی هەیە بەڵام بە ئەندازەیەكی بچووكتر، ئەم كتێبخوێنە 10 ئینجە و هەندێك تایبەتمەندی دیكەشی بۆ زیاد كراون وەك كوالیتی نیشاندانی شاشەكەی روونتر و گەشترە. كێشەكەی 240 گرامە، كتێبخوێنەكە بۆ هەردوو سیتسەمی ئەندرۆید و iOS دەگونجێت. ئەم كتێبخوێنە قەڵەمێكی تایبەتی خۆی لەگەڵدایە بۆ یاداشت هەڵگرتنەوە.