كتێبخوێنە نوێیەكەی سۆنی

كتێبخوێنە نوێیەكەی سۆنی
كتێبخوێن، ئامرازێكی دیجیتالی نوێیە لە تەكنەلۆژیای سەردەمدا، ئەو نە تەبلێتە نە لاپتۆپ، بەڵكو ئامرازێكە تەنیا و تەنیا تایبەتە بە كتێب خوێندنەوە، هیچ پرۆگرامێكی لەسەر نییە، تەنیا چەند پرۆگرامێكی تایبەت بە كتێب خوێندنەوە.
سۆنی لە ماوەی رابردوودا كتێبخوێنێكی خستە بازاڕ كە 13 ئینج بوو، بەرای زۆربەی بەكارهێنەران بۆ كتێب خوێن سایزێكی وا گەورەیە، بۆیە لەم ماوەیەدا كتێبخوێنی جۆری DPT-RP1 خستەبازاڕ كە هەمان توانای كتێبخوێنی پێشووی هەیە بەڵام بە ئەندازەیەكی بچووكتر، ئەم كتێبخوێنە 10 ئینجە و هەندێك تایبەتمەندی دیكەشی بۆ زیاد كراون وەك كوالیتی نیشاندانی شاشەكەی روونتر و گەشترە. كێشەكەی 240 گرامە، كتێبخوێنەكە بۆ هەردوو سیتسەمی ئەندرۆید و iOS دەگونجێت. ئەم كتێبخوێنە قەڵەمێكی تایبەتی خۆی لەگەڵدایە بۆ یاداشت هەڵگرتنەوە.
Top