پرۆژكتەرێكی بچووك و توانای بەرز

پرۆژكتەرێكی بچووك و توانای بەرز
پرۆژكتەرەكان ئەگەرچی ئامێرێكی گشتگیر نین و تەنیا بۆ شوێنە تایبەتییەكان و مەبەستی تایبەتی نەبێ سوودیان لێوەرناگیرێت، بەڵام پێدەچێ لەداهاتوودا شوێنی تەلەڤزیۆنەكان بگرنەوە..
لە ماوەیەدا پرۆژكتەری جۆری BenQ TK800بەرهەمهات، داتاشۆیەك كە بە كوالیتی K4 نمایش دەكات. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی داتاشۆی ناوبراو ئەمانەن: بە «لۆمن»ی 3000 نمایش دەكات، ئەمەش بەو مانایە دێت كە ئەو فیلمانەی نیشانیاندا رووناكی و گەشی زۆریان هەیە. راستە ناگاتەوە توانای نیشاندانی تەلەڤزیۆنەكانی جۆری OLED HDR بەڵام تایبەتمەندی پرۆژكتەرەكە جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ ئەو جۆرە تەلەڤزیۆنانە نییە.
Top