كیبۆردێك هیچ وەك كیبۆرد ناچێت

كیبۆردێك هیچ وەك كیبۆرد ناچێت
ئەم وێنەی كە دەیبینن سەرتان سوڕنەمێنێ كە دەڵێن كیبۆردێكە وەك هەموو كیبۆردەكانی دیكە هەمان ئەركیش ئەنجام دەدات، بەڵام هەم كاركرد و هەم ستایلەكەی لەگەڵ كیبۆردی دیكە جیاوازە..
ئەمە نە تەنیا كیبۆرد بەڵكو ماوسیشە، بەهۆی ئەو ئامێرەوە كە هیچ وەك كیبۆرد ناچێت دەكرێت هەموو شتێك بكەی بە كیبۆرد، تەنیا پەنجەكانت دابگرە ئیدی لەسەر مۆبایل یان كۆمپیوتەر ئەوەی مەبەستتە دەنووسرێ، لەبری دوگمە بۆ هەر كاراكتەرێك، جۆری لێدانی پەنجەكان دیاری دەكات كە چ پیتێك دەنووسی، كاتێك پەنجەكانت بۆ تایب كردن بە تەواوی داندران، جا شوێنەكە دیوار بێت، مێز بێت، بەشێوەی ستونی بێت یان ئاسۆیی دەتوانی وەك كیبۆردی دیكە بنووسی.
پەنجەی گەورەش دەكرێت وەك ماوس سوودی لێوەربگری، بە دوگمەكانی دیكەش كلیك بكەی. كیبۆردە سەیروسەمەرەكە لە رێگای بلوتوسەوە بە گشت جۆرەكانی سیستەم، ویندۆز، ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس پەیوەند دەدرێت.
پیتەكانی ئینگلیزی بە 8 جۆر لێدانی جۆراوجۆر بەو كیبۆردە ناسێندراون، 5 كاتژمێری دەوێت تا كەسێك بتوانێ بەباشی لەسەر ئەم كیبۆردە رابێت، دیارە دەكرێت هەم دەستێك و هەم هەردوو دەستت بەكاری بێنی، بەڵام ئەوكات دەبێ دوو كیبۆردی لەم جۆرە لە دەستەكانت بكەی. ئەگەر بەتەواوی شەحن بێت دەكرێت هەتا 8 كاتژمێر سوودی لێوەربگری..
Top