رووبەندێكی سمارت بۆ خەوێكی ئارام

رووبەندێكی سمارت بۆ خەوێكی ئارام
ژیانی ئەم سەردەمە بە چ قۆناغێكدا دەڕوات، تەنانەت خەو و خۆراكیشیمان بۆتە دیجیتالی و سمارت، مرۆڤ هەتا كوێ لەبیری حەسانەوەی جەستە و دەروون دایە، رووبەندی سمارت Dreamlight ئامێرێكی نوێیە بۆ خەوێكی ئارام..
رووبەندی چاو كە وەك پارچەیەك لەكاتی نووستندا لەسەرچاو دادەنرێت، بۆ ئەوەیە كە خەوێكی ئاسوودەت هەبێ و لەكاتی خەودا خەونی خۆش ببینی.
رووبەندە هۆشمەندەكە تەنیا پارچەیەك نییە، بەڵك پێكهاتووە لە چوار سپیكەر، هەستەوەری سەرووی سوور، مۆنیتۆرێك بۆ لێدانی دڵ و چەند گلۆپێكی LED، گلۆپەكان لە هەر 15 خولەكدا تیشكێكی نارنجی بڵاودەكەنەوە كە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنای مادەی «ملاتونین» دوای ئەوە خەونە خۆشەكان دەست پێدەكەن. كاتێكیش بەیان دادێت تیشكە نارنجییەكە دەبێتە سەوز و لە خەوت هەڵدەستێنن، جگە لەوەش گۆرانی بڵاودەكاتەوە، لێدانی دڵ دەپێوێ، بەهۆی ئاپێكی تایبەت كەلەسەر مۆبایل دادەنرێت دەزانی شەوی رابردوو چۆن نووستوویە.
Top