یەكەم ماوسی سێ رەهەندی

یەكەم ماوسی سێ رەهەندی
ماوس رەنگە گرنگترین بەشی كۆمپیوتەر نەبێت، بەڵام بەبێ ماوس زۆر لە ئەركەكان یان جێبەجێ ناكرێن یان جێبەجێكردنیان دژوارە، ماوس شاكلیلی كردنەوەی پرۆگرام و فەرمانەكانە...
لەم ماوەیەدا یەكەم ماسی سێ رەهەندی 3D بەناوی (Lexip) بەرهەم هات كە تایبەتە بەوانەی یاری ئەلكترۆنی دەكەن، ماوسەكە بەتەنیا توانای ئەنجامدانی ئەركی دوو (جویستێك) واتە دەسكی گەیمی هەیە.
(جویستێك) یەكەم لەناو چوارچێوەی ماوسەكەدایە و بەكارهێنەر بە تكاندانی بۆ ئەملاو ئەولا دەتوانێ سوودی لێوەربگرێ. (جویستیك)ی دووەم لە قەراخ ماوسەكەیە و بۆ جێبەجێكردنی دەبێ لە گوستی گەورە سوود وەربگرێ.
ماوسی ناوبراو توانای ئەنجامدانی چەندین جۆرە جوڵەی سەیری هەیە. دیارە ماوسەكە هەر تایبەت نییە بە یاری ئەلكترۆنی بەڵكو ئەندازیاران و بیناسازانیش دەتوانن بۆ ئەركی دیزاین و نەخشەسازی سوودی لێوەربگرن.
Top