ناوفەڕشی پێڵاویش بوو بە سمارت

ناوفەڕشی پێڵاویش بوو بە سمارت
یەكێك لە گرفت و ناخۆشییەكانی ئەم سەردەمە ئەوەیە مرۆڤەكان كەم جوڵە دەكەن، كەم جوڵەیی وای كردووە چەندین گرفتی تەندروستی و رۆحی بۆ مرۆڤی ئەم سەردەمە دروست بێت، هەربۆیە هەوڵ دەدرێت لە رێگای ئامێری هوشیاركردنەوە و پرۆگرامی تایبەت زەنگێكی ئاگاداركردنەوە لێبدەن و بڵێن بەسە، ژیانی بێ جوڵە جۆرێكە لە مەرگە..
كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی ئامێری تەكنەلۆژی، ناوفەرشێكی بۆ پێڵاوەكان دروست كردووە كە زانیاری سەبارەت بە چۆنییەتی راوەستان و پێشنیاری زانستی بە بەكارهێنەرەكەی دەدات.
ئامێرەكە ناوی (stappone)یە و وەك ناوفەرشی پێڵاو سوودی لێوەردەگیرێت. ئامێری ئاماژە بۆ كراو، چەندین هەستەوەری وەك، جی پێ ئێس، هەژماركردنی هەنگاوەكان، پێوانی كێشی بەكارهێنەر، كالۆری سووتێندراو، گرفتی تایبەت بە پەیكەری جەستە و رێژەی كردارە جەستەییەكان هەڵدەسەنگێنێ، زانیارییەكان لەگەڵ پێشنیار بۆ چارەسەركردنیان دەداتەوە بە بەكارهێنەر..
Top