كاتژمێرێكی سمارت بەبێ باتری كار دەكات

كاتژمێرێكی سمارت بەبێ باتری كار دەكات
كاركردنی كاتژمێر بەبێ باتری و وەزە داهێنانێكی نوێ نییە، هەر لەوكاتەوە كە مرۆڤ كاتژمێری بەرهەمهێناوە بۆ كاركردنەكەی پێویستی بە وزە و باتری جیا نەبووە، بەڵام بۆ كاتژمێرێكی سمارت كە جگە لە كات نیشاندان چەند ئەركی دیكەش ئەنجام دەدات ئەوە شتێكی نوێیە، چونكە وزەی زۆرتر دەوێت..
كۆمپانیای ماتریكس لە پیشانگای ساڵانەی CESدا دوو كاتژمێری سمارتی بێ باتر بەناوەكانی «پاوەرواچ و پاوەرواچ ئێكس» خستەڕوو.
كاتژمێری ناوبراو وەك زۆربەی كاتژمێرە سمارتەكان لە رێگای بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و زانیارییەكان لەسەر شاشەی كاتژمێرەكە نیشان دەدرێن، كاتی هاتنی پەیام و پەیوەندی دەلەرێتەوە. كردارییەكانی تایبەت بەوەرزش و جوڵەی جەستە وەك سووتانی كالۆری، هەنگاوی رۆیشتوو نیشان دەدات.
Top