ئامێرێك بۆ دیاریكردنی خواردنی بەسەرچوو

ئامێرێك بۆ دیاریكردنی خواردنی بەسەرچوو
ئەو خواردنانەی رۆژانە بەكاری دێنن، ئایا دەزانین بە كەڵكی خواردن دێن یان نا، ئایا رێكەوتەكەیان بەسەرنەچووە و ئیكسپایەر نەبوونە، ئەدی ئەو هەموو گۆشتە بەستووەی كە لە بازاڕەكاندا هەیە ئایا كۆن نین و ماوەیەیان بەسەرنەچووە؟
ئامێرێكی تەكنەلۆژی بچووك بەناوی peres بەرهەم هاتووە كە تایبەتە بە دیاریكردنی خواردنی ماوەبەسەرچوو، بەتایبەتی گۆشت.
ئامێرێكە سكانی گۆشتەكە دەكات و گۆشتەكان لێك جیا دەكاتەوە كە هی چ گیاندارێكن و دیاری دەكات دەكرێت بەكار بهێنرێت یان نا؟ ئامێرەكە لە وڵاتانی دواكەوتوو و هەژاردا سوودی لێوەردەگیردرێت، چونكە لەوێ كەمتر گوێ بەتەندروستی دەدەن بۆیە لەگەڵ دونیایەك نەخۆشی بەرەو روون.
Top