بتڵە ئاویش بوو بە زیرەك!

بتڵە ئاویش بوو بە زیرەك!
ئاو یانی ژیان، بێ ئاو ژیان كۆتایی دێت.. خواردنەوەی ئاو یەكێكە لەو خاڵانە كە رۆژانە دەبێ گرنگی پێ بدرێت و هەرچەندە پسپۆرانی تەندروستی پێشنیار دەكەن رۆژانە لانی كەم 8 گلاس ئاو بخورێتەوە.. خواردنەوەی ئاو بۆ باشتركردنی فەرمانەكانی جەستە و تەندروستی گرنگی خۆی هەیە، بۆیە بتڵێكی هۆشمەند بەرهەم هاتووە بە مۆبایل پەیوەند دەدرێ و پێت رادەگەیەنێ كە چ كاتێك دەبێت ئاو بخۆیەوە. دیارە دەبێ پێشتر كێشی خۆت لە ئەپلكەیشنی بتڵەكە كە لەسەر مۆبایل دادەنرێ دابنێی، كێشی خۆتی تێدا بنووسی، ئەوكات دەڵێت كە كێشەكەت رۆژانە چەندی پێویست بە ئاوە.
بتڵی سمارتی جۆری H20Pal دەتوانێت رێژەی ئاوی پێویستت بزانێت و لەكاتی پێویستدا بیرتان بخاتەوە كە ئاو بخۆنەوە. بتڵەكە لە شووشە دروست كراوە و دوو رەنگی شین و پەمەیی هەیە.
Top