پرۆگرامێك بۆ تۆماركردنی پاسۆردەكان

پرۆگرامێك بۆ تۆماركردنی پاسۆردەكان
هەركام لە بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت چەندین ئەكاونت هەیە و ئیمێلی هەیە، بۆ كردنەوەی هەركامیشیان پێویستی بە پەسۆردی تایبەت بەخۆیەتی، لەبەركردنی ئەو هەموو پاسۆردانە بۆ بەكارهێنەر زۆر سەختە.. نەك ئەكاونتێك جار هەیە لە یەك تۆڕدا بۆ نموونە فەیسبوك، چەند ئەكاونتێكت هەیە، جار هەیە نازانی ئەو پەسۆردەی بەكاری دێنی هی كام فەیسبوكتە، بۆ توڕەكانی دیكەش هەروا.. بۆ ئەوەی ئەم دەردەسەرییە لە كۆڵت خۆت كەیەوە و خەمی لەبەركردنی پاسۆردت نەبێ، پێویستە پرۆگرامی LastPass Password Manager بەكار بهێنی، كە هەم وەك پرۆگرامێكی سەربەخۆ بەكاردێت و هەم وەك سایت و هەم وەك پارچەیەك لە گوگل كرۆم..
لەم پرۆگرامەدا هەم ئەو تۆڕە یا ئیمێلەی بەكاری دێنی تۆمار دەكرێ، هەم پەسۆردەكەی، كاتێك نیازتە فەیسبووك یا تۆڕێكی دیكە بكەیەوە، پرۆگرامەكە دەیناسێت و دەزانێت مەبەستت چییە ئۆتۆماتیكی پەسۆرد و یوزەرەكەت بۆ لێدەدات.
پرۆگرامەكە بۆ پڕكردنەوەی فۆرم و چوارچێوەكانیش كە زۆر كەس كاری پێیەتی سوودی هەیە، بۆ نموونە فۆرمی قوتابخانەت لەلایە و دەبێ سەد فۆرم پڕ بكەیەوە، پێویست ناكات هەركام بەجیا بنووسی، تەنیا یەكجار بینووسە و بە پرۆگرامەكەی بسپێرە، ئیدی پرۆگرامەكە هەمیشە لەبیری دەمێنێت و لە كاتی پێویستدا بۆت پڕ دەكاتەوە..
Top