لە پیشانگای ساڵانەی cesی ئەمساڵدا، یەكێك لەو ئامێرانەی سەرنجی ئامادەبووانی راكێشا، شاشەی جۆری JBL Link View بوو. شاشەیەك كە سیستەمی وەڵامدانەوەی گوگلی لەسەرە. شاشەكە 8 ئینجە و دوو سپیكەری لەسەرە. شاشەكە لەلایەن كۆمپانیای هارمێن ئینتەرناشنال و گوگلەوە بەرهەم هاتووە. لە راستیدا دەكرێت بە هەمان سپیكەری گوگل هۆمی بناسین بەڵام بەو جیاوازیەی كە شاشەی هەیە.
دەكرێت لەو شاشەیە بۆ سەیركردنی فیلمەكانی یوتیوب و پەیوەندیی ڤیدیۆیی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سوودی لێوەربگیردرێت. دوو سپیكەری لەلای پێشەوە هەیە.