ئەڵقەیەكی سمارت بۆ تەندروستی بەكارهێنەر
![ئەڵقەیەكی سمارت بۆ تەندروستی بەكارهێنەر](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/alqayaksmart.jpg )
یەكێك لەم ئامێرانەی لە پیشانگای ساڵانەی CES2018دا نیشاندرا، ئەڵقەی تایبەت بە رێك كردنی جەستە و لەش جوانی Motivە. هەموو ئەو چالاكیانەی رۆژانە، وەك هەنگاونان، مەودای رۆیشتن، سووتاندنی وزە، لەم ئەڵقەیە دایە، جگە لەوەش دەتوانیت زانیاری پەیوەند دار بە دوایین لێدانی دڵ لەخۆیدا تۆمار بكات.