كامێرایەكی 360 پلەی زۆر تایبەت
كامێراكە پێكهاتووە لە سێ كامێرای fullHD. ئەو سێ كامێرایە پێكەوە وێنەیەكی 360 پلەیی دروست دەكەن. بەكارهێنەر بە ئاسانی دەتوانێت بە داگرتنی دوگمەیەك، تۆماركردنی ڤیدیۆ بكات. بە ئاسانیش پەیوەندی نێوان كامێراكە و مۆبایل دادەمەزرێت و لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیوەند دەدرێت.
كامێرای ناوبراو هەستەوەری دیاری كردنی شوێنی جوگرافیای هەیە و بەمجۆرە دەتوانی شوێنی گرتنی وێنەكە لەنەخشەدا ببینی. ئامێرەكە دژە شۆك و دژە گەرمییە و بە تەڕبوون تێكچناچێت.