هارد دیسكی 30 ترابایتی

هارد دیسكی 30 ترابایتی
هارد واتە شوێنی داكردن و راگواستنی داتاكان لە كۆمپیوتەردا هەروا دێت قەوارەیان گەورەتر دەبێت، سەردەمێك باس كردن لە هارددیسكی 2 ترابایتیش خەیاڵ بوو، ئەمڕۆ هاردیسكی 30 ترابایتی بەرهەم دێت..
سامسۆنگ نوێترین هاردی خۆی بەناوی PM1643 خستەڕوو، ئەم هاردە وەك گەورەترین هاردی جیهان دەنارێ كە قەوارەكەی 2.5 ئیجە..
لەم هاردەدا نزیكەی شەش هەزار فیلمی فول ئیچ دی هەڵدەگیردرێت، بە واتایەكی دیكە دەكرێت بۆ ماوەی 500 رۆژ بەردەوام ئەو فیلمانەی لەو هاردەدا هەڵدەگیردرێن لێبدرێن. خێرایی راگواستن و داكردن لەم هاردەدا 2100 هەتا 1700 میگابایت لە چركەیەكدایە
Top