مۆدێمێك لە شێوەی كەشتی ئاسمانی

مۆدێمێك لە شێوەی كەشتی ئاسمانی
لە پیشانگای ساڵانەی cesی ئەمساڵدا، asus مۆدێمێكی خۆی خستەڕوو كە بە جۆری RT-AX88U ناسراوە. ئەم رۆتێرە دیزاینەكەی جیاوازە و وەك كەشتییەكی ئاسمانی دەچێت. خێرایی مۆدێمەكە 6 هەزار میگابایت لە چركەیەكدایە، هەرچەندە ئەوەش پێویستی بە ئینتەرنێتێكی خێرایە. مۆدێمی ناوبراو وەك شەپۆلی رادیۆیی ئینتەرنێتەكە بڵاودەكاتەوە، بۆیە مەودای بەرێكردنی زۆرتر و خێراترە. بەكارهێنەر دەتوانێت لە مەودای دووسەد مەتر شەپۆلەكە وەربگرێت. مۆدێمەكە لە شوقە بەرزەكاندا سوودی لێوەردەگیردرێت..
Top