ئەیسەر تەنكترین لاپتۆپ بەرهەم دێنێت

ئەیسەر تەنكترین لاپتۆپ بەرهەم دێنێت
تەنكترین، باشترین، بەهێزترین، گەورەترین و بچووكترین و...تاد ئەم دەستەواژانە لە جیهانی تەكنەلۆژیادا تەمەنیان زۆر نییە و تەنكترین لاپتۆپ هەتا ئەو كاتە مەودای هەیە كە كۆمپانیایەكی دیكە لەو لاپتۆپە تەنكتر بەرهەم دێنێ، یان بەهێزترین كامێرا هەتا ئەوكاتە بڕ دەكا كە لەو كامێرایە بەهێزتر بەرهەم دێ...
لە سەرەتای 2018دا تەنكترین لاپتۆپ لەلایەن كۆمپانیای ACERەوە بەرهەم هاتووە، لاپتۆپی جۆری Acer Swift 7 بە بۆچوونی كۆمپانیای بەرهەمهێن، تەنكترین لاپتۆپە لە جیهاندا، چونكە بارستاییەكەی كەمترە لە یەك سانتی مەتر...
لاپتۆپەكە شاشەكەی 14 ئینجە، پرۆسیسەری نەوەی هەشتەمی ئەنتەلی لەسەرە، رامەكەی 8 گیگابایتە، شوێنی داكردنی داتاكان كە ناكرێ لە لاپتۆپێكی وا تەنكدا پێیبگوترێ هارد بەڵكو میمۆری 256 گیگابایتی لەسەرە، مۆدێمێكی تایبەتی بۆ داندراوە، كە بەكارهێنەر دەكرێت ئەوكاتانەی كە هێڵی ئینتەرنێتی وای فای نەبێت، سیمكارتی بۆ دابنێ چونكە شوێنی سیمكارتی هەیە....
Top