هێدفۆنێك بۆ 37 زمــان وەرگێڕان دەكات

هێدفۆنێك بۆ 37 زمــان وەرگێڕان دەكات
تەكنەلۆژیا كە پێشبكەوێت، جگە لە سوودەكانی رەنگە زیانێكی زۆریش بگەیەنێت، خەڵكێكی زۆر بێكار بێت، كاتێك شۆڕشی پیشەسازی دەستی پێكرد هەر راست ئەو دۆخە هاتە دی.. ئێستا كە هیدفۆنێكی بچووك بتوانێت بە 37 زمان راستەوخۆ وەرگێڕان بكات، پێویستت بە 37 كەس نامێنێت....
هێدفۆنی بێ وایەری (+Mymanu Clik) یەكێكە لەو بەرهەمانە كە لە پیشانگای ساڵانەی CES 2018دا نمایش كرا، هێدفۆنەكە دەتوانێت راستەوخۆ وتەكانت بۆ 37 زمان وەربگێڕێ.
رەنگە پێشووتر بە زەینی كەسدا نەهاتبێ كە هیدفۆن جگە لە گوێدان بە مۆسیقا و پەیوەندی تەلەفۆنی بە كەڵكی هیچ شتێكی دیكە بێت.. ئێستا كۆمپانیاكان بیرلەوە دەكەنەوە پێویست ناكات ئامێری نوێ بۆ كاری تایبەت دروست بكرێت، دەكرێت هەر لە ئامێرە كۆنەكان تایبەتمەندییەكان زیاد بكەن، بۆ نمونە هیدفۆن بكرێت بە وەرگێڕ.. ئاپی تایبەت بە وەرگێڕانە هەر لەناو خودی هێدفۆنەكە دایە، بۆیە كرداری وەرگێڕانەكە ئەوەندە ئاسایی دێتە بەرچاو هەنگاوێك لە پێش ئەوانی دیكەیە.
Top