مۆبایلێكی زۆر سەركەوتوو لە بواری چاودێرییەوە
![مۆبایلێكی زۆر سەركەوتوو لە بواری چاودێرییەوە](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/mobaelky-sarkawtoo.jpg )
مۆبایلەكە لە شێواز و ستایلدا هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ مۆبایلی دیكە نییە، شاشەكەی هەروەك زۆربەی مۆبایلەكان 5 ئینجە، بەڵام تەكنەلۆژی ئەمنییەتی بەهێزیدا تێدا بەكارهاتووە. بۆ نموونە سیستەمی پەسۆرد داننی زۆر پێشكەوتوو كە بەهیچ هاكەرێك ناكرێتەوە، یا سڕینەوەی هەر پەیامێك دوای خوێندنەوەی، یا لەكاتی دزرانیدا سڕانەوەی گشت پەیام و ڤیدیۆ و وێنەكانی ناویەوە. سەرەڕای بەكارهێنەر دەتوانێت لە رێگای كۆمپانیای بەرهەمهێنی مۆبایلەكەوە گشت زانیارییەكان بسڕێتەوە یان بەدەستیان بهێنێتەوە. هاككەر بۆ ئەوەی دەستی بە زانیارییەكانی ناوەوەی بگات دەبێت دوگمەی كۆدەكان دابگرێت، ئەو دوگمانەش لەناو میمۆری كارتێكی تایبەتدا خەزن دەكرێن كە لە هیچ مۆبایلێكی دیكەدا ناكرێتەوە، بە كورتی بەهیچ جۆرێك هاك ناكرێت.. بەهێزترین خاڵی ئەوەیە كە بەكارهێنەر لە رێگای دوورەوە دەتوانێت، مایك و كامێرا، و بلوتوس و هەستەوەرەكانی دیكە لەكار بخات و بۆیە ئەگەر دزراش هیچ سوودێكی نامێنێت.