پرۆگرامێك بۆ دیزاینی سێ رەهەندی بیناكان

پرۆگرامێك بۆ دیزاینی سێ رەهەندی بیناكان
حەزدەكەی بەرلەوەی بچیە ناو خانوو و بیناكەت، دیزاین و ستایل و تەنانەت كەلوپەلی ناو ژوور و دار وگوڵی ناو حەوشەكەت ببینی، بزانی ژوورەكانی نووستن، مەتبەخ چ رەنگ بن و چ كەلوپەلێك لەگەڵیان دەگونجێت، بۆ ئەم مەبەستە پرۆگرامی Artlantis Studio كە پرۆگرامێكی گرنگ و خێراییەی لە بواری دیزاینی سێ رەهەندی بۆ نمای دەرەوە و ژوورەی بینا بەكار بێنە. پرۆگرامەكە یارمەتیدەرێكی باشی، ئەندازیاران و دیزاینەرانی و بیناسازانی خانوو و بیناكانە. توانای دانانی نەخشەی سێ رەهەندی لە چەند لاوەی هەیە. ئەوەی بۆ دیزاینی ژوور و دەرەوەی بینایەك پێویست بێ تێیدایە، وەك مێز و كورسی، ئەنیمەیشنی مرۆڤەكان، كەلوپەلی چێشتخانە، پێویستییەكانی ژووری خەو، سەیارە، پایسكل، دار و گوڵ...تاد.
Top