هێدستێك مۆتەكەكانتان دەكاتە خەونێكی خۆش

هێدستێك مۆتەكەكانتان دەكاتە خەونێكی خۆش
خەوزڕاوەكان هەمیشە لەگەڵ گرفتێك بەرەو روون ئەوەی كە شەو تابەیانی خەویان لێنەكەوتووە، یان كە خەویشیان لێكەوتووە كابوس و مۆتەكە سواری شانیان بووە و خەونی ناخۆشیان دیوە. ئێستا شتێك پەیدا بووە كە بە (هێدست) ناسراوە لە راستیدا پارچە پەڕۆیەكی رەشە لەگەڵ چەند هەستەوەرێك كە خەوی بەكارهێنەرەكەی رێك دەخات.
یەكێك لەو هێدستانە silentmodeە كە لەراستیدا پێكهاتووە لە دەماكێكی روخسار و هێدفۆنێك. دەمامكە ئیسفەنجییە و روخسار دادەپۆشێ و تەنانەت گوێیەكانیش.
هێدستەكە چۆن كار دەكات؟ هیدفۆنەكانی ناوی لەگەڵ ئەپل موزیك پەیوەندییان هەیە و موسیقایەكی ئارام و لەسەرخۆ لێدەدەن، جۆری مۆسیقاكان بۆ ئەوكاتانەی بەكارهێنەر نیازی هەیە خەوێكی قوڵ یان سەرخەوێك بشكێنێ جیاوازە. هیدفۆنەكان گشت دەنگ دەنگ و ژاوەژاوەكانی دەوروبەر لادەبەن، بەڵام ئەگەر رووداوێك بۆ نموونە ئاگر كەوتنەوە یان شتێكی دیكە روویدا، هیدفۆنەكە ئاگاداری بەكارهێنەرەكەی دەكاتەوە.
Top