هێدستێك مۆتەكەكانتان دەكاتە خەونێكی خۆش
![هێدستێك مۆتەكەكانتان دەكاتە خەونێكی خۆش](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/hedsteekmodakan.jpg )
یەكێك لەو هێدستانە silentmodeە كە لەراستیدا پێكهاتووە لە دەماكێكی روخسار و هێدفۆنێك. دەمامكە ئیسفەنجییە و روخسار دادەپۆشێ و تەنانەت گوێیەكانیش.
هێدستەكە چۆن كار دەكات؟ هیدفۆنەكانی ناوی لەگەڵ ئەپل موزیك پەیوەندییان هەیە و موسیقایەكی ئارام و لەسەرخۆ لێدەدەن، جۆری مۆسیقاكان بۆ ئەوكاتانەی بەكارهێنەر نیازی هەیە خەوێكی قوڵ یان سەرخەوێك بشكێنێ جیاوازە. هیدفۆنەكان گشت دەنگ دەنگ و ژاوەژاوەكانی دەوروبەر لادەبەن، بەڵام ئەگەر رووداوێك بۆ نموونە ئاگر كەوتنەوە یان شتێكی دیكە روویدا، هیدفۆنەكە ئاگاداری بەكارهێنەرەكەی دەكاتەوە.