كامێرای نیكۆن بە زوومی 125 بەرابەرەوە
![كامێرای نیكۆن بە زوومی 125 بەرابەرەوە](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/camiraenikon.jpg )
كامێرای جۆری Nikon Coolpix P1000 كە كامێرایەكی پێیشەیی وەك باشترین كامێرای سۆپێرزومی كۆمپانیاكە دیاری كرا. كامێراكە تەنانەت بەبێ لێنز (عەدەسە) زوومەكەی 125 بەرابەرە. بە زوومێكی وا كامێراكە نەك بۆ دیمەنی سروشتی و دیمەنە دووردەستەكان بەڵكو بۆ وێنەگرتن لە تەنە ئاسمانییەكانیش گرنگی خۆی هەیە. دەكرێت وێنە لە گۆی مانگ بگیردرێت كە بە هیچ كامێرایەكی ئاسایی ناگیردرێن. بە كوالیتی k4 فیلم هەڵدەگرێتەوە. كێشی كامێراكە 1.4 كیلۆیە.